2021-04-13   339     
لهدو ڕوداوی جیاجیادا لهدهڤهری ڕاپهرین، كچێك خۆی خنكاندو یهكێكی دیكهش بهفیشهك بریندار بو.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردهوه، کاتژمێر ٣:٢٠ خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بەناوی (س،خ،ر) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە پیشەی خوێندکارو دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی نەورۆزە، شوێنەواری برینی پەت بەملیەوە هەبووە. دوای ئەوەی لەلایەن پزیشکەوە مردنەکەی پشتڕاستکرایەوە، تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی.
ئاماژه بۆ ئهوهشكراوه كه پۆلیسی بەڵگەکانی تاوانی ڕاپەڕین گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە لەڕانیە گەڕەکی نەورز، وە بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت ڕوداوەکە خۆ هەڵواسین بێت. وە لەشوێنی ڕوداوەکەش دەستگیرا بەسەر ئەو لەچکەی کە ناوبراو پێوەی هەڵواسرابوو. مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوەو لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە بەردەوامە.
لهلایهكی دیكهوهو بهپێی ڕاگهیهندراوی پۆلیس، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کچێکیان بەبرینداری هینایە نەحۆشخانەی گشتی حاجیاوا بەناوی (ئ،ا،ا) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ دانیشتوی ناحیەی حاجیاوا کە شوینەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەبووەو بەهۆی کاریگەری برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کراوەو لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگهیاندووه، "لەگەڵ بیستنی هەواڵی ڕوداوەکە، دەسبەجێ هێزەکانمان لەبنکەی پۆلیسی ماکۆک گەشتنە شوێنی ڕوداوو ڕێکاریی یاسایی گیرایەبەرو دەستگیرا بەسەر چەکی بەکارهاتو لەجۆری کڵاشنکۆف. پەڕاوی لیکۆلینەوە بۆ ڕوداوەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی ماکۆک ڕێکخرا و لیکۆڵینەوە لەهۆکاری ڕوداوە کە بەردەوامە."