چوار كرێكار له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان له‌ ده‌ستدا
  2021-04-14       290       
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لانیکەم چوار کرێکار لە شارەکانی کرماشان، سنە، دێولان و مێهران بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

ئاوێنه‌:   بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە 12ی نیسان، کرێکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی جەبار ئیمامی نژاد، تەمەن 34 ساڵ کە فەرمانبەری ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی سنە بووە، لەکاتی هەڵکەندنی چاڵی ئاوه‌ڕۆ بە هۆی داتەپینی چاڵەکە گیانی لە دەستداوه‌.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ هەمان رۆژ، کرێکارێکی خەڵکی مێهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی ئەلبورز محەمەدی، لە کاتی کار کردن لە بینایەکی ته‌واو نه‌كراو بە هۆی بەربوونەوەی دەستبەجێ گیانی لە دەستداوه‌.

هەروەها، رۆژی یەکشەممە، کرێکارێکی تەمەن 32 ساڵی خەڵکی کرماشان لە کاتی کار کردن لە بینایەک بە هۆی بەربوونەوە و کەوتنە ناو چاڵی ئه‌سانسۆر دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. ناسنامەی ئەم کرێکارە کە لە جووتسایدی ئال ئاقا تووشی ئەو رووداوە بوون تا ئێستا ئاشکرا نەبوون.

رۆژی شەممە 10ی نیسان، شۆفێرێک لەکاتی کارکردن لە کانزای بەردی ئاسنی گوندی مەیمونئاوای دێولان بە هۆی تێکچوونی چەکی کامیۆنەکە گیانی لە دەست دا. ئەم شۆفیرە خەڵکی گوندی کولە سارەی بەخشی موژژ بووە.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×