بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكی یەكیتی ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر دەكات و دەشڵێت: دەستوەردانە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی
كوردستان بەهیچ شێوەیەك قبوڵكراو نییەو هێرشە دوبارەكانی سەر پایتەخت جێی نیگەرانیمانە.
ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی، لە پەیامێكدا
ئەوەشی وتوە"پاراستنی ئارامی هەرێمەكەمان كاری سەرەكیمانە،
بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەواوی پاڵپشتی خۆی پیشان دەدات بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی
ئەم كارە بەسزای خۆیان بگەن."
هاوسەرۆكی یەكێتی جەختیشی كردۆتەوە"لەگەڵ
هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەماهەنگیدا دەبین كە ماندونەناسانە یارمەتیدەرمانن لە جەنگی
دژی تیرۆر."
دەقی
پەیامەكە...
بەتوندی ئیدانەی
هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەكەم.
دەستوەردانە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی
كوردستان بەهیچ شێوەیەك قبوڵكراو نییەو هێرشە دوبارەكانی سەر پایتەخت جێی نیگەرانیمانە.
پاراستنی ئارامی هەرێمەكەمان كاری سەرەكیمانە،
بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەواوی پاڵپشتی خۆی پیشان دەدات بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی
ئەم كارە بەسزای خۆیان بگەن.
لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەماهەنگیدا
دەبین كە ماندونەناسانە یارمەتیدەرمانن لە جەنگی دژی تیرۆر.
بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كورستان