2021-04-17   368     
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 6552 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 5867 كەسیش چاكبوونەتەوە و 33 حاڵەتی مردنیش هەبووە .
ئاوێنه: وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 35 هەزار و 287 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 6552 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 187 سلێمانی 76 و هەولێر 82 حاڵەت و دهۆك 487 حاڵەت تۆماركراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 5867 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 143 و هەولێر 96 و دهۆك 257 و كەركوك 137 كەس چاكبوونەوە.
ڕاشیگەیاندووە، 33 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە ولە سلێمانی 3 كەس و هەولێر 4 كەس و دهۆك 5 حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 14948 كەس.
