ئه‌و كه‌بابخانەیه‌ی له‌نێو ته‌والێتدا گۆشتی هه‌ڵده‌گرت داخرا
  2021-04-22       1665       
بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، شه‌وی ڕابردوو قائیمقامیەتی سلێمانی کەبابخانەی بەهاری داخست.

ئاوێنه‌:  قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، "بەهۆی نەبونی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری  و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن لە شوێنەکەدا و نەشیاوی شوێنی هەڵگرتنی گۆشت و بەکارهێنانی تەوالێت وەک کۆگای عەمبارکردنی خواردەمەنیی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کەبابخانەی بەهار لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دادەخات".

قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێگەی (38) لیژنەوە بەشێوەیەکی بەردەوام چاودێری دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکات، بەپێی خشتەی کارکردنی لیژنەکان لە بەرەبەیانێکی زوەوە تا درەنگانێکی شەو سەردانی شوێنەکان دەکەن و پشکنین بۆ ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنییانە دەکەن رۆژانە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەکاردەهێنرێت.

قائیمقامیه‌ت ده‌شڵێت "لەکاتی هەبونی سکاڵا یان پێدانی زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان پەیوەندی بە ژماره‌ مۆبایلی (07708677777)ـه‌وه‌ بکەن".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×