کوردەکانی رۆژئاوای كوردستان هەوڵەکانی خۆیان بۆ هاوڕا کردنی سیاسەتەکانی ئەمریکا خستۆتە گەڕ و لەمبارەوە دوو کۆمپانیای مافخوازیی ئەمریکییان بەکرێ گرتوە.
ئاوێنه: گۆڤاری فارن لۆبی بڵاوی کردەوە، پاش ئەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات هاوینی ڕابردوو کۆمپانیایهکی ئەمریکییان بەمەبەستی لۆبی کردن بۆ کورد لە ئەمریکا بەکار هێنا؛ ئێستاش هێزە کوردەکان کۆمپانیایهکی دیکەی مافخوازییان بۆ لۆبی کردن لە واشنتۆن و ڕاکشانی پشتگیریی ئەمریکا خستۆتە گەڕ.
جیم دۆرنان چالاکی سیاسی کۆماریخواز، کۆمپانیای «جیم دۆرنان ستراتێجی»ی وەکو کۆمپانیای پاڵپشتیکەری هێزە کوردەکانی رۆژئاوای كوردستان تۆمار کردووە.
لەدەقی چلاکییەکانی ئەم کۆمپانیایەدا ئاماژە کراوە کە: چالاکیی سەرەکیی کۆمپانیاکە بە مەبەستی لۆبی کردن و دروست کردنی چینی پاڵپشتیکەر لە هێزە کوردەکانی رۆژئاوای كوردستان ناسراو بە YPG پێکهاتووە.
لە درێژەدا جەخت کراوەتەوە کە چالاکییەکان زیاتر لەبواری شەڕی داعشە و کۆمپانیای جیم دۆرنان لە دوێنێوە چالاکییەکانی خۆی دەست پێکردووە.