2021-05-02   519     
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك شیرینی ماوه‌به‌سه‌رچودا گرت كه به‌شێوه‌ی هه‌ڵڕژاو به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه هۆشداریده‌دات.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاندوه، به‌دواداچون بۆ ئه‌و نوقڵ و شیرینیانه كراوه كه‌به‌شێوه‌ی هه‌ڵڕژاو له دوكانه‌كان و ده‌ستگێڕه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، ده‌ركه‌وتوه به‌شێكی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوه كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین.
وتیشی، "به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی ماوه‌یان به‌سه‌ر ده‌چێت، پێكهاته‌یان ده‌گۆڕێت بۆ ماده‌ی زیان به‌خش و زیان به‌ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت".
سه‌رۆكی لیژنه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویستی رۆژانه به‌وردی سه‌رنج له به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی بده‌ن
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویستی رۆژانه به‌وردی سه‌رنج له به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی بده‌ن و ئه‌و نوقڵ و چكلێتانه‌ی به‌هه‌ڵڕژاوی ده‌فرۆشرێن مه‌كڕن، هه‌روه‌ها له‌كاتی هه‌بونی گومان له‌ڕێگه‌ی ژماره مۆبایلی (07708677777)ـه‌وه په‌یوه‌ندی به لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه بكه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ست به‌سه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌ی ماوه به‌سه‌رچودا بگیرێت داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.