شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بێ ئاگای خۆی لە دیاریكردنی كاندیدانی حیزبەكەی رادەگەیەنێت
  2021-05-03       1366       

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، رایگەیاند، یەكێتی ئەوەندە نهێنی پارێز بوە، تەنانەت ناوی كاندیدەكانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نەك هەر ناداتە كارگێڕو مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی بەڵكو ناشیداتە خودی كاندیدەكان.

ئاوێنە: شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەمڕۆ دوشەممە، لە نوسینێكدا وتویەتی"لە چەند ساڵی ڕابردوەوە تا وەکو پێرێ، یەک لە کێشە گەورەکانی ناو یەکێتی دزە پێکردنی هەواڵ بوە، زۆر جار هەر لە ناو کۆبونەوەکانەوە هەمو وردەکارییەکانی ناو دانیشتنەکە بە ئەنواعی ترش و خوێ و بەهاراتی جۆراوجۆرەوە دزەی پێ ئەکرا و بڵاوئەکرایەوە."

وتوشیەتی"شوکور بۆ خوا پێ ئەچێت کە یەکێتی چارەسەری ئەو کێشەیەی کردبێت و ئەوەتا ئەوەندە (سڕ قایم) و نهێنی پارێز بوبێت کە تەنانەت ناوی کاندیدەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی عیراق نەک هەر نەداتە کارگێرو مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی بەڵکو نەشیداتە خودی کاندیدەکانیش."

دوێنێش شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ لە نامەكەیدا بۆ رێباز بێركۆتی (كاندیدی یەكێتی بو لە هەولێرو دواتر كشایەوە)، وتی"بەداخم كە ئەمجارە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستەكەمان جەنابتی تێدا نییە...ئەو هاوپەیمانێتییەی هیچ یەك لە هەڤاڵانی هەولێر ئاگاداری نەبون ئەم دۆخەی دروست كرد."

دەقی نوسینەكەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد...

کاکە نە وا و نە واش..

لە چەند ساڵی ڕابوردوەوە تا وەکو پێرێ، یەک لە کێشە گەورەکانی ناو یەکێتی دزەپێکردنی هەواڵ بوە، زۆر جار هەر لە ناو کۆبونەوەکانەوە هەمو وردەکارییەکانی ناو دانیشتنەکە بە ئەنواعی ترش و خوێ و بەهاراتی جۆراوجۆرەوە دزەی پێ ئەکراو بڵاو ئەکرایەوە…!!

شوکور بۆ خوا پێ ئەچێت کە یەکێتی چارەسەری ئەو کێشەیەی کردبێت و ئەوەتا ئەوەندە (سڕ قایم) و نهێنی پارێز بوبێت کە تەنانەت ناوی کاندیدەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی عێراق نەک هەر نەداتە کارگێرو مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی بەڵکو نەشیداتە خودی کاندیدەکانیش…!!

هەقی خۆیەتی نانێک بخوێن و دە نان بکەینە خێر بۆ کاکە مارک زوکربێرگی خاوەنی فەیسبوک، خۆ ئەگەر فەیسبوک نەبوایە قەد نەمان ئەزانی پەیوەندی نێوان حزبەکەمان و موزەمبیق لە چ ئاستێکدایەو هاوپەیمانێتیسەکەمان لەگەڵ کیم جونگ بەکوێ گەیوە…!!!

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
٣-٥-٢٠٢

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×