لیژنەیەكی سەربازی بۆ پاراستنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەڕەشەكانی سەر پرۆسەكە پێكهێنرا
  2021-05-11       360       

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق باس لە بوونی مەترسی روودانی پێشێلكاریی ئەمنی دەكات كە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو پەك بخات كە وابڕیارە لە دەی تشرینی یەكەمی داهاتوو سازبكرێت.

گاتع رەكابی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە سەرەتای ئایاری 2021 لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند رەوشی ئەمنی نالەبار بووە لە سایەی بڵاوبوونەوەی چەكی لەیاسا دەرچوو، و چالاكی و جموجۆڵی رێكخراوی داعش لە ژمارەیەك ناوچە لە عیراق، ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانی لەڕووی دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵبژاردن و سەرخستنی پرۆسەكە.

بە وتەی رەكابی لیژنەی ئاسایش و بەرگری بەردەوامە لە سازدانی كۆبوونەوە و چاوپێكەوتنەكانی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكان لە هەردوو وەزەتی ناوخۆ و بەرگری بۆ تاوتوێكردنی ژینگەیەكی لەبار بۆ هەڵبژاردن، چونكە عیراقییەكان پێشتر رووبەڕووی رەوشی ئەمنی زۆر خراپ بوونەوە و ئەمەش رێگر نەبوو لە بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت عیراق هێزێكی ئەمنی گەورەی هەیە لە سوپا و پولیس و دەزگاكانی دژە تیرۆر و ئاسایشی نیشتمانی، گەر رێكاریی پێویست بگیرێتەبەر و هەوڵی هەواڵگری بخرێتەگەڕ، ئەوا هیچ پێشیلكارییەكانی ئەمنی وەك ئەوانەی ئێستا روودەدەن، بەدی ناكەین».

سەبارەت بە راگەیاندنەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرا، لەبارەی پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت لە هێزە ئەمنییەكان بۆ دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵبژاردن، ڕەكابی وتی لە ساڵی 2003وە هەزاران لیژنە بۆ پرسە ئەمنی و ئابورییەكان پێكهێنران، بەڵام هیچ ئاكامێكیان نەبوو لە واقعیدا.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×