2021-05-15   937     
یه‌كێك له‌پارێزه‌ره‌كانى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌رى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ئاشكرایده‌كات، سزایه‌كى نوێ به‌سه‌ر ئۆجه‌لاندا سه‌پێنراوه‌و ڕێگه‌ى هیچ دیدارێكى پێ‌نادرێت.
ئاوێنه: ڕێزان ساریجا یه‌كێك له‌پارێزەره‌كانى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئاشكرایكرد، "سزایەکی نوێی دیسیپلینى بەسەر عەبدوڵڵا ئۆجه‌لاندا سەپێنراوە كه بریتیه له‌درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى دیدار له‌گه‌ڵیدا بۆ كاتێكى نادیار".
ئه‌و پارێزه‌ره باسى له‌وه‌شكردوه، ئه‌و سزایه به‌گوێره‌ى یاسا، نابێت له‌مانگێك بۆ سێ مانگ درێژببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م سزایه‌ى ئۆجه‌لان هیچ واده‌یه‌كى بۆ دیارینه‌كراوه‌و بۆ كاتێكى نادیار ڕێگه‌ى دیدار‌و كۆبونه‌وه‌ى پێ‌نادرێت نه له‌گه‌ڵ پارێزه‌رو نه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌شى.
ئاژانسى هه‌واڵى میزۆپۆتامیا بڵاویكردۆته‌وه، "دەبێت ئێمە هەم پارێزەران‌و هەم کۆمەڵگە لەدژی ئەو سزا نوێیه بێده‌نگ نه‌بین به‌رامبه‌رى بوەستینەوە، چونكه لە15ى ئادارەوە ئێمە هەموو ڕۆژێک داوای چاوپێکەوتن دەکەین‌و دەمانەوێت چاوپێکەوتن ئەنجامبدەین، به‌ڵام سه‌رجه‌م داواکانمان بێئەنجامبوون".