2019-05-02   957     
قه‌یس خزعه‌لی
قه‌یس خزعه‌لی سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق پێیوایه كه ئامانج بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆکه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی پاساو هێنانه‌وه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، قه‌یس خزعه‌لی رایگه‌یاندووه، ئامانج له‌ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی "خه‌لیفه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش" پاساوێکه بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌عێراق.
ناوبراو ده‌ڵێت، "وه‌ڵامی ئێمه ئه‌وه‌یه که ئاسایش‌و سه‌قامگیریی عێراق به‌به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی توانای هێزه سه‌ربازییه‌کان‌و گۆڕانکاریی له‌کاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کان مسۆگه‌ر ده‌بێت، نه‌ک ئه‌وه‌ی که عێراق پێویستی به‌هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بێت، ئه‌وه‌ش رونه که ئه‌وان ته‌نیا بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئیسرائیل هه‌وڵده‌ده‌ن."
به‌وته‌ی خزعه‌لی، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مه‌ریکییه‌کان ته‌نیا به‌ئامانجی لاوازکردنی عێراق‌و تێکدانی ڕه‌وشی ئه‌منی ئه‌م وڵاته دێت.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی‌و جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا.