نزیکەی ملیۆنێک کرێکاری بیانی لە عێراقدا هەن
  2021-05-30       588       

لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، نزیکەی ملیۆنێک کرێکاری بیانی لە عێراقدا هەن و زۆرترینیان لە کۆمپانیاکانی نەوت کاردەکەن، بوونی ئەو ژمارە زۆرەی كرێكارانی بیانیش هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێكاری.

ئاوێنه‌: فازڵ فەتلاوی، ئەندامی لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “لەماوەی کارکردنمان لەبارەی کرێکارانی بیانی، بۆمان دەرکەوت نزیکەی ملیۆنێک کرێکاری بیانی لە عێراقدا هەن، زۆرترینیشیان لە کۆمپانیاکانی کەرتی نەوتدا کاردەکەن، ئەمەش هۆکارێکە بۆ زیادبوونی ڕێژەی بێکاری لە وڵات و مانەوەی هەزاران دەرچوو بەبێ کار”.

ئاماژەی بەوەکردووە، لیژنەکەیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کاردەکات بۆ دانانی سنورێک بۆ ئەو کۆمپانیا و نوسینگە وەهمییانەی کرێکاری بیانی دەهێننە وڵاتەوە، مۆڵەتی کارکردنی نایاساییان بۆدەکەن.

ئەندامەكەی لیژنەی كار ڕاشیگەیاند، “ئێستا خوێندنەوە بۆ یاسای کار و بیمەی کۆمەڵایەتی دەکەین، کە بەشێکی تایبەتە بە کرێکارانی بیانی و چۆنێتیی کارکردنیان لە کەرتی تایبەت، هەروەها کارکردنی دەرچووانی زانکۆکان لە کەرتی تایبەتدا و مافەکانیان دیاریدەکات، ئەمە جگە لە كاركردن لەسەر تەواوی چین و توێژەکان لەشوێنی کارەکانیاندا”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×