هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بە بەهای زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار چەك و پێداویستی سەربازیمان رادەستی پێشمەرگە كرد
  2021-06-11       796       

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژبە داعش رایگەیاند، بەم دواییانە بە بەهای زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار چەك و پێداویستی سەربازییان داوەتە پێشمەرگە. جەختیش دەكاتەوە كە پابەندبن بە كاركردن لەگەڵ هاوبەشەكانیان لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە بۆ تێكشكاندنی داعش.

ئاوێنە: وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ هەینی، لە تویتێكدا وتی، بەم دواییانە بە بەهای زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار، چەك و پێداویستی سەربازییان رادەستی پێشمەرگە كردوە ئەوەش وەك بەشێك لە بەرنامەی سندوقی مەشق و پێداویستی سەربازیی ئەمریكییەوە.

وەین مارۆتۆ جەختی كردۆتەوە كە هاوپەیمانان پابەنددەبن بە كاركردن لە نزیكەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە لە شەڕكردنیان بۆ تێكشكاندنی داعش.
بەپێی بەیاننامەیەكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەهای ئەو چەك و پێداویستییە سەربازییانە كە بەم دواییانە رادەستی پێشمەرگە كراون سێ ملیۆن و 322 هەزارو 145 دۆلار بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×