2021-06-11   542     
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر داوای شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئیمارات، گه‌یشته ئه‌بو زه‌بیی پایته‌خت.
ئاوێنه: له‌ڕێوڕه‌سمێکدا له‌فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌بو زه‌بی له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌لسایغ، وه‌زیری ده‌وڵه‌ته‌وه به‌یاوه‌ریی باڵیۆزی عێراق له‌ئه‌بو زه‌بی و کونسولی گشتیی ئیمارات له‌هه‌ولێر، پێشوازی لێ‌کرا.
به‌پێی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه، سبه‌ی شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، "له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات و چۆنیه‌تیی فراوانكردنی بواره‌كانی هاوبه‌شی و هاریكاریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات تاوتوێ ده‌که‌ن، له‌باره‌ی دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه."
پێشتر فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندبو كه رۆژی شەممە 12-6-2021، نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگهێشتی فەرمی شێخ محەممەد بن زائید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات‌و لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئیمارات کۆدەبێتەوە.