سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ: له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوانی بادینان كۆبووینه‌وه‌
  2021-06-13       602       
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاشكرایكرد كه‌ به‌ یاوه‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی ده‌ستگیركراوانی بادینانیان كردووه‌ و كۆمه‌ڵێك پێویستیشیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردوون.

شاخه‌وان ره‌وف به‌گ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ میدیاكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی راگه‌یاندووه‌: "رۆژی پێنجشەممەی رابردوو به‌ یاوه‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند لیژنه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیداری په‌رله‌مان سەردانی دەستگیراوەکانی بادینانمان کرد لە ده‌زگای ئاسایش و بەلامانەوە گرنگ بوو کە سەردانیان بکەین و چاودێری و متابەعەی وردی دۆسییەکەیان بکەین، دیارە هاوكات ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕانیش لە رابردووشدا هەر چاودێری وردی کەیسەکەی ئەوانمان کردووە سەردانەکەشمان سەردانێکی زۆر باشبوو".

وتیشی: "توانیمان هەر شەش حەوتیان بە جیا ببینین و بۆ هەریەکەیان نیو کاتژمێرێک لەگەڵیان دانیشتین هەواڵی دۆسێکەیان و تەندروستی و جێگەو رێگە و هەموو شتێکیمان پرسیووە، كه‌ خۆشبەختانە هەم تەندروستیان باشە هەم جێگە و رێگەشیان باشبوو وە بەلامانەوە گرنگ بوو کە لەگەڵ ئیدارەی سجنەکەش قسەبکەین خۆشبەختانە ئیدارەی سجنەکە ئەوانیش بەدەم داواکارییەکانمانه‌وه‌ هاتن و وە هاوکاری تەواوی لیژینەکەی ئێمەیان کردووە ئەوەی کە شتی پێویست بوو لەگەڵیان دانیشتین و باسمان کرد ئەوەشی کە پەیوەندی هەیە بە دۆسییەکەیان دیارە ئێستا لە قۆناغی تەعن و تەمیزدایه‌، وە ئومێد ئەکەین لە داهاتوودا ئەنجامێکی باشی هەبێت".

سه‌باره‌ت به‌ دیداری ده‌ستگیركراوان و كه‌سوكاریان، شاخه‌وان ره‌وف به‌گ وتی: "ئێمە توانیمان لەسەردانەکەماندا مەوعیدی بینینی کەسوکاریان و مواجەیه‌کیان بۆ تەرتیب بکەین بۆ ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ی حوزه‌یرانی 2021،  جگه‌ له‌وه‌، توانیومانە هەواڵی تەندروستیان بپرسین و دکتۆر بێت چێکی عامیان بکات، کە تەندروستیان زۆر باشبوو، تا رادەیەک بینینەکە هەم لەبارەی دەروونیەوە بۆ ئەوان زۆر باشبوو هەم ئێمەش وەک پەرلەمانتارەکان بەلامانەوە گرنگ بوو کە چاودێری دۆسییەکەیان بکەین".
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×