یەكێتی‌و گۆڕان بۆ هەماهەنگی لەحكومەت‌و پەرلەمان‌و پارێزگاكان كۆدەبنەوە
  2021-06-13       441       
بە‌میوانداری بافڵ تاڵە‌بانی، هاوسە‌رۆكی یە‌كێتی، وەفدێكی یەكێتی‌و گۆڕان لەدە‌باشان  بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بەكاروباری حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی خۆجێی سلێمانی كۆبونەوە. 

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، هەردولا هاوڕابون كە كێشە هەنوكەییەكانی ئەمڕۆی كوردستان و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان پێویستی بەهەماهەنگی زیاتری هەردولا هەیەو پێویستە هەنگاوی جدی و عەمەلی بنرێ بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان. 

هەروەها باس لەدوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عیراق كرا و لە‌سە‌ر بنەمای رەوشی هەنوكەیی پلانی داهاتوو بۆ پتەوكردن و رێكخستنەوەی كارو ئەجێندای یەكێتی و گۆڕان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

هەروەها باسیش لەڕێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان كراو چۆنێتی جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی كەماون و پێویستە جێبەجێ بكرێن و پە‌یوە‌ستن بەدامودەزگاكانی حكومەت، هاوكات پێشنیاریش كرا كۆبوونەوەكان بەردەوامییان هەبێت بۆ سەرخستنی تەواوی رێكەوتنەكەی نێوان یەكێتی و گۆڕان كە ئەمەش رەنگدانەوەی باشی دەبێت لەسەر هاوپەیمانێتی كوردستان و چۆنێتی چوونە نێو هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×