ئا: ئاوێنه
به‌پێی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خولی ١٣ه‌مینی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران كه دوێنێ به‌ڕێوه چوو به‌ربژێری نه‌ریتخوازه‌كان، ئیبراهیم ره‌ئیسی له كۆی ٢٨ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار ده‌نگ، ١٧ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌ر به وه‌زارتی ناوخۆی ئێران، جه‌مال عورف رایگه‌یاند كه تاكوو ئێستا به‌ربژێری نه‌ریتخوازه‌كان، ئیبراهیم ره‌ئیسی ١٧ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار ده‌نگ، به‌ربژێری نه‌ریتخوازه‌كان، موحسین ره‌زایی سێ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار، كاندیدی ریفۆرمخوازه‌كان، عه‌بدولناسر هیمه‌تی دوو ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار ده‌نگ و به‌ربژێره‌كه‌ی دیكه‌ی نه‌ریتخوازان ئه‌میر حوسێن قازیزاده هاشمی یه‌ك ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه ره‌ئیسی به به‌ده‌ستهێنانی له سه‌دا ٦٢ی ده‌نگه‌كان زیاد له سه‌دا ٥٠+١ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه به‌مه‌یش له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا توانیوویه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته هه‌شته‌مین سه‌ركۆماری ئێران.
ره‌ئیسی له ١٤ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٦٠ له مه‌شهه‌د له‌دایك بووه. یاساناسه و دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له ١٩٨١ وه‌ك سه‌رۆكی داواكاری گشتی كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌كار بوو. دوای تێپه‌ڕینی ماوه‌یه‌كی كه‌م بووه بریكاری سه‌رۆكی داواكاری گشتیی تاران.
ئیبراهیم ره‌ئیسی له سه‌ر راسپارده‌ی رابه‌ری ئه‌و كاته‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، خومه‌ینی له ١٩٨٨ له‌و لیژنه‌یه‌دا بوو كه بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ كه‌سانی ئۆپۆزسیۆنی رژێم ده‌رده‌كرد.
لیژنه چوار كه‌سییه‌كه كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه ناوی لێندرابوو "لیژنه‌ی مه‌رگ"، هه‌روه‌ها ناسناوی "ئایه‌توڵڵای كۆمەڵكوژ" به ره‌ئیسی درابوو. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ له‌و قۆناغه‌دا سێ هه‌زار كه‌س له سێداره دراوه.
دوای خومه‌ینی و له سه‌رده‌می خامنه‌ییدا پله‌وپایه‌ی ره‌ئیسی زۆر به‌رزتر بووه‌وه، له ١٩٨٩-١٩٩٤ بوو به سه‌رۆكی داواكاری گشتی تاران، له ١٩٩٤ بوو به سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی چاودێری ده‌وڵه‌ت و ماوه‌ی ١٠ ساڵ له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه.
دواتر رەئیسی، لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران دامەزرا، لە ساڵی ٢٠١٤دا بووە سەرداواکاری گشتی ئێران، لە ساڵی ٢٠١٦دا لەلایەن خامنەیی-ەوە کرایە سەرۆکی وەقفی مزگەوت و مەرقەدی ئیمام رەزا لە شاری مەشهەد.
ئیبراهیم رەئیسی لە هەڵبژاردنەکانی ١٩ی ئایار-ی ٢٠١٧دا بووە کاندید بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بەڵام لەبەرامبەر حەسەن رۆحانی شکستی هێنا.
کاتێک سەرۆکی پێشووی دەسەڵاتی دادوەری، ئایەتوڵڵا ئامولیی سادق لاریجانی لەلایەن خامنەیی-یەوە لە پۆستەکەی لابرا، رەئیسی لە مانگی ئاداری ٢٠١٩دا خرایە شوێنی.
دواتر رەئیسی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە "گەندەڵی کردن لە دەسەڵاتی دادوەریدا" دژ بە بەرپرسە باڵاکانی قۆناغی دەسەڵاتی لاریجانی کردەوە و لە ماوەی دەسەڵاتی خۆشی‌دا بەردەوام جەختی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردوەتەوە کە یەکێکە لە گەورەترین کێشەکانی ئەمڕۆی ئێران.
جێی وەبیرهێنانەوەیە بەهۆی لەسێدارەدانی بەندکراوان و رۆڵی لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٠٩ی ئێران، ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩دا رەئیسی خستە لیستی ئەو کەسانەی سزایان خراوەتەسەر، بەڵام ناوبراو دەربارەی ئەو تۆمەتانە هیچ لێدوان و روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتی بڵاو نەکردەوە.
لە ئێستاشدا ئیبراهیم رەئیسی بەهۆی ئەوەی لە هەموو رکابەرەکانی بەهێزترە وا چاوەڕوان دەکرێت ببێتە سەرکۆماری ئێران بۆ چوار ساڵی ئایندە.