میدیای تورکی: سەرکردەیەکی پەکەکەمان لەسلێمانی کوشتوە
  2021-06-22       485       
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی رایده‌گه‌یه‌نێت، "لە ئۆپەراسیۆنێکدا ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) سەکردەیەکی پەکەکەمان لە سلێمانی بەناوی ئوڵاش دۆغان کوشتووە."

ئاوێنە: لە راگەیه‌ندراوێکی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) هاتووە، ئۆڵاش دۆغان کە نازناوی ئۆڵاش دێرسیم بووە، لە 13ی مانگدا کوژراوە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ بۆردوومانی تورکیا لە سنووری شارۆچکەی هەڵشۆ لە قەڵادزێ.

بەپێی راگەیه‌ندراوی میت " ئوڵاش دۆغان، رێکخەری چالاکییەکانی کوشتن و رفاندنی هاووڵاتییانی تورکیا بووە لە هەرێمی کوردستان. هەروەها بەناوی پەکەکە خەڵکی سڤیلی لە دژی تورکیا هاندەدا و رق و کینەی بڵاودەکردەوە و بەردەوام چەواشەکاریی دەکرد و زانیاریی لەبارەی کەسایەتییەکانی تورک لە هەرێمی کوردستان کۆدەکردەوە."
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×