جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕێن بەغدا دەقی یاسای بودجەی عێراق جێبەجێ بكات و شایستە داراییەكانی هەرێم رەوانە بكات. دڵنیاییش دەداتە موچەخۆران كە حكومەتی هەرێم پابەندە بە دابەشكردنی موچە هەر 30 رۆژ جارێك.
ئاوێنە: جوتیار عادل، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی پارتی رایگەیاند: "دیاره هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و پرسه‌یان په‌یوه‌ست كردوه به بابه‌تی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا."
وتیشی"تا ئه‌م ساته، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی دروستكراوه له نێوان دیوانی چاودێری هه‌رێم و عێراق، به‌رده‌وامن له كاری خۆیان و سه‌ردانی چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی سنورییان كردوه‌و زانیارییه‌كانیان له‌به‌رده‌سته. هیوا خوازین له حكومه‌تی عێراق، ئه‌و شایسته كه‌مه‌ی دیاریكراوه ره‌وانه‌ی بكه‌ن."
راشیگەیاند"بێگومان وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌مو سیناریۆكانمان له‌به‌ر چاو گرتوه. ماوه‌یه‌كه كارمان له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان كردوه. ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌مان له باره‌ی داهات و خه‌رجییه‌وه كردوه. به‌رده‌وامین له‌سه‌ر كاری خۆمان، چه‌ندین كۆبونه‌وه له باره‌ی ره‌شنوسی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان كراوه، ئێمه ناتوانین سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كان دابین بكه‌ین، چونكه داهاتمان له خه‌رجیمان كه‌متره. كورتهێنانمان هه‌یه."
سه‌باره‌ت به ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێمی کوردستان جوتیار عادل رونیكرده‌وه"شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، مافی خۆمانه، كه‌س خێرمان پێ ناكات. چاوه‌ڕێین به‌غدا ده‌قی یاسای بودجه‌ی عێراق جێبه‌جێ بكات."
له‌باره‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌وه، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، "خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌ت موچه‌خۆران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ڵێنمان داوه، 30 رۆژ جارێك پابه‌ندین به دابه‌شكردنی موچه‌وه."
جوتیار عادل، ره‌تیكرده‌وه بڕیاری پێشوه‌خته له باره‌ی نیازی به‌غدا بدرێت له هه‌مبه‌ر دواكه‌وتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه وه‌ك شایسته‌ی دارایی هه‌رێم بڕیاری له باره‌وه درابو و له‌مباره‌یه‌وه وتی"با بڕیاری پێشوه‌خته نه‌ده‌ین و بڵێین به‌غدا پابه‌ند نییه، تا ئێستا پرۆسه‌كه به باشی ده‌ڕوات. ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم پێمان وایه، ئه‌و رێككه‌وتنه سودی بۆ هه‌ردولامان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئێمه ئاماده‌باشیمان پیشانداوه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه".
وتیشی"له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌و داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌ی هه‌مانه ده‌خرێته ژێر لێكۆڵینه‌وه. ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندیمان هه‌یه به‌رامبه‌ر موچه‌خۆران و خه‌ڵكی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بتواین ئه‌و داهاته له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان خه‌رج بكه‌ین. هیوادارین بتوانین، به پێی ئه‌و داهاته‌ی له داهاتودا دێته ده‌ستمان له نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كان، كورتهێنان پڕ بكه‌ینه‌وه."