سیستانی پێچەوانەی سعودیە رۆژێکی دیکەی وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرد
  2021-07-10       560       

نوسینگەی راگەیاندنی ئایەتوڵا عەلی سیستانی رایگەیاند، ئەو رۆژی ٢١ی تەمموزی وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکردووە.

ئاوێنه‌:  لە بەیاننامەیەکدا کە نوسینگەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی، رابەری باڵای شیعەکان لە عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە:" سبەی یەکشەممە کۆتای رۆژی مانگی زی العقدەی هیجرییە، بەوپێیەش رۆژی دووشەممە بەراوری ١٢ی تەمموز دەکاتە یەکەم رۆژی مانگی زی الحجەی ساڵی ١٤٤٢ی هیجری، هەربۆیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دەکەوێتە ٢١ی تەمموز.

ئەمە لە کاتێکدایە پێش دوورۆژ زانایانی سعودیە رۆژی ٢٠ی تەمموزیان وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکردبوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×