وەزارەتی تەندروستی عیراق: بەهۆی پابەندنەبوونی هاوڵاتییان دوور نییە كارەسات ڕوبدات
  2021-07-21       355       

وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا دەدات و ڕایگەیاندووە بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان دوور نییە كارەسات ڕوو بدات.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاندووە بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا، دۆخەكە مەترسیدارە و دوور نییە بە پابەندنەبوونی خەڵكی بە رێكارەكانی خۆپارێزییەوە، كارەساتێكی تەندروستی ڕوو بدات.

لە لایەكی دیكەوە هانی عوقابی، بریكاری وەزیری تەندروستی عیراق لە پەیامێكدا هۆشداری لە خراپی دۆخی تەندروستی داوە و ڕایگەیاندووە: “ژمارەیەكی زۆری تووشبووان لە نەخۆشخانەكاندا لەژێر چارەسەردان و باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

بە پێی ئامارەكان، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە عیراق، تاكوو ئێستا زیاتر لە یەك ملیۆن و 300 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و نزیكەی 17 هەزار كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەست داوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×