ماکرۆن سەرسامیی خۆی بە ئازایەتی شەڕڤانان ده‌ربڕی و سڵاوی بۆ ناردن
  2021-07-21       812       

لە کۆبوونەوەی شاندى ڕۆئاواى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى فەڕەنسا، ماکرۆن سەرسامیی خۆی بە ئازایەتی شەڕڤانان لە ناوچەى باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای ژێر کۆنترۆڵی کوردان و فیداکاریی تێکۆشانی گەلی خۆجێی لە دژی داعش دەربڕیوە و سڵاوی لێکردوون.

ئاوێنه‌: کۆشکی ئیلیزێ لەبارەی چاوپێکەوتنەکەى ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەگەڵ شاندەکەى مەسەدە ڕایگەیاند، ماکرۆن پێداگریی کردووە لەسەر ئارامی سیاسیی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەڕێوەبەرییەکی گەشتر و سەرکەوتووتر، کە پێویستی بە کاری زیاتر هەیە.

ماکرۆن وتوشیەتی: پاریس لە شەڕی دژی تیرۆردا بەردەوام دەبێت لەگەڵ قەسەدەدا، لە ساڵی ٢٠١٧ کە قەسەدە ڕەقای کۆنترۆڵکرد، کە بە قەڵای داعش دەناسرا، فەرەنسا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن یورۆ هاوکاریی مرۆیی بە ناوچەکە کردووە و بەڵێنیداوە، کە هاوکارییەکانیان زیاتر دەکەن.

هەرەوەها، ئیمانوئێل ماکرۆن سەرسامیی خۆی بە ئازایەتیی شەڕڤانان لە ناوچەى باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای ژێر کۆنترۆڵی کوردان و فیداکاریی تێکۆشانی گەلی خۆجێی لە دژی داعش دەربڕیوە و سڵاوی لێکردوون.

جێگای ئاماژەیە، شاندەکەى مەسەدە پێکهاتبوون لە ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک مەسەدە بێریڤان خالید هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور لە رۆژهەڵاتی سوریا و غەسان یوسف هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەدەنی دێرەزۆر.

لەسەر بانگهێشتی ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، رۆژی یەکشەممەى ئەم هەفتەیە سەردانی فەرەنسایان کرد، لە کۆشکی ئیلیزێ لە شاری پاریس لەلایەن ماکرۆنەوە پێشوازییان لێکرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×