بافڵ تاڵەبانى پەیامێک ئاڕاستەى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات
  2021-07-25       1465       
بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بەبۆنەى ساڵیادی دامەزراندنیەوە پەیامێک ئاڕاستەى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات و رایدەگەیەنێت،لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە ھەلومەرجێکی سەختی سیاسی و ئابووریدا تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە هەموومان هێز و تواناكانمان لەپێناو زاڵبوون بەسەر تەحەددییەكان یەكبخەین و یەكڕیز و یەكدەنگ بین بۆ بەدیهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانمان.

ئاوێنه‌: لە پەیامەکەدا هاوسەرۆکى یەکێتى دەلێت؛ وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکانمان دەكەینەوە بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و بەدیھێنانی خواستەکانی کۆمەڵانی خەڵک و سەرخستنی پڕۆژەی راستەقینەی چاکسازی کە وەڵامدەرەوەی پێویستی و خواستەکانی ھەموو لایەک بێت.

بافڵ تاڵەبانى ئەوەى خستووەتەڕوو کە ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی زیاتر لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن تاوەکو پێکەوە لە پڕۆژەیەکی سیاسی و نیشتمانیدا لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ھەنگاوی گەورە و کوردستانیانە بنێن.

جەختیش دەکاتەوە کە کوردستانێکی ئارام بونیاد بنێن و قەوارەی هەرێم بەهێزتر بكەن كە بۆ ئەوەش پشتیوانی و کۆدەنگی سەرجەم هێز و لایەنەکان گرنگە.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×