پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم بگرێتەوە
  2021-07-26       1057       

شارەزایەكی كەشوهەوا پێشبینی دەكات سەرەتای هەفتەی داهاتو شەپۆلێكی باران بارین و هەورە تریشقە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای كەشوهەوای هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی باراناوی لەسەر ناوچەکانی کوردستانی باکورو رۆژھەڵات، پێشبینی دەکەین سەرەتای ھەفتەی ئایندە لەرۆژانی ١-٨-٢٠٢١ بۆ ٤-٨-٢٠٢١، شەپۆلێکی تاو تاوی بارانبارین و ھەورە تریشقە بەڕێژەی جیاجیا بەشێکی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوەو بەتایبەت کاریگەری لەسەر ناوچە شاخاوی و سنورییەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین و دھۆک دەبێت ئەوەش بەھۆی نزیکی ئەو ناوچانە لە سنورەکانی باکورو رۆژھەڵاتی نزمە پاڵەپەستۆکەوە.

ئەو شارەزایە ئەوەشی وتوە، بەگشتی بۆ ناوچەکانی باشوری ھەرێم وەک سنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و کەرکوک و ھەڵەبجە تا ئێستا دەرنەکەوتوە لەو ناوچانەدا شەپۆلەكە کاریگەری دەبێت بەشێوەی بارانبارین.

ئاراس جەبار ئەوەشی وتوە"ئەمە تەنھا زانیارییەکی سەرەتایی بو لەراگەیاندنی ئەم شەپۆلە بارانبارینەی دەرکەوتوە، پشتیوان بەخودا کاریگەری باشتر ئەبێت و دڵخۆشکەر ئەبێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×