بانكی ناوەندی عیراق، بڕێكی زیاتر دراوی دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە.
ئاوێنه: ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 202 ملیۆن و 420 هەزار و 373 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 174 ملیۆن و 815 هەزار دۆلار بوو، بە ڕێژەی 16.9% بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 22 ملیۆن و 30 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 180 ملیۆن و 390 هەزار و 373 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.
ئاشكراشی كردووە، لە پرۆسەكەشدا 33 بانك و 6 كۆمپانیای حەواڵە بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
ئەمڕۆ لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی، لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بوو. 950 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.