2021-07-30   519     
ئا: سەڵاح سالار
1
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی چواردەی ته‌مووزی 1958، له‌عێراقدا ده‌رگای كوده‌تا و خوێنڕشتن كرایه‌وه. سه‌رۆككۆماره‌كان به كوده‌تا ده‌سه‌ڵاتیان لێسه‌نرایه‌وه.
2
پاش ئه‌وه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم كوده‌تای به‌رپاكرد، تا ساڵی 1963 سه‌رۆكایه‌تی عێراقی گرته‌ده‌ست. له 8ی شوباتی 1963 كوده‌تای به‌سه‌ردا ئه‌نجامدرا.
3
له 8ی شوباتی 1963 به‌عسییه‌كان كوده‌تایان كرد، عه‌بدولسه‌لام عارف له‌ڕێی كوده‌تاوه بوو به سه‌رۆك، عه‌بدولكه‌ریم قاسمی هاوڕێی پێشووی خۆی كوشت.
4
عه‌بدولسه‌لام عارف، به‌وێنه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، هاوڕێكانی خۆی دوورخسته‌وه و فه‌رامۆشی كردن. بۆیه به‌عسییه‌كان به‌دوای ده‌رفه‌تێكی تردا ده‌گه‌ڕان، تاكو كوده‌تا به‌سه‌ر عارفدا ئه‌نجام به‌ده‌نه‌وه.
5
له 13ی نیسانی 1966، عه‌بدولسه‌لام عارف، به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلی كۆپته‌ره‌كه‌یه‌وه، خۆی و سه‌رجه‌م هاوڕێكانی گیانیان له‌ده‌ستدا.
6
عه‌بدولڕه‌حمان عارف، له‌جێی عه‌بدولسه‌لامی برای، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقی گرته‌ده‌ست. ناوبراو كه‌سێكی لاواز و له‌كاردا سه‌رنه‌كه‌وتووبوو.
7
له 17ی ته‌مووزی 1968 جارێكی دیكه به‌عسییه‌كان، كوده‌تایان به‌سه‌ر سه‌رۆككۆماردا ئه‌نجام دایه‌وه. به‌بێ خوێنڕشتن كوده‌تاكه‌یان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
8
ئه‌فسه‌ره به‌عسییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌كر، كوده‌تاكه‌ی 17ی ته‌مووزی 1968یان جێبه‌جێكرد. عه‌بدولڕه‌حمان عارف به‌بێ به‌رگریی خۆی ڕاده‌ستكرد.
9
به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی نه‌یكوژن، عارف خۆی دابه‌ده‌سته‌وه، دواتر عه‌بدولڕحمان عارف دوورخرایه‌وه بۆ توركیا. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌كر بوو به‌سه‌رۆككۆماری عێراق.
10
له 30ی ته‌مووزی 1968، له‌پاش كوده‌تاكه‌یان، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی دۆستی به‌كر و سه‌دام نه‌بوون، سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركران، یان دوورخرانه‌وه. كوده‌تاكه‌یان ناولێنا شۆڕشی 17 و 30ی ته‌مووز.
11
جارێكی تریش به‌عسییه‌كان كوده‌تایان ئه‌نجامدایه‌وه، له 16ی ته‌مووزی 1979 به كوده‌تایه‌كی سپی، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر ناچار به‌وازهێنان كرا.
12
له 17ی ته‌مووزی 1979 سه‌دام حسێن له ته‌له‌فزیۆنه‌وه. وه‌ك سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق وتاری خوێنده‌وه. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كریش له‌ماڵه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
13
ئه‌لبه‌كر له 17ی ته‌مووزی 1968 كوده‌تای ئه‌نجامدا، له 16ی ته‌مووزی 1979 كوده‌تای بەسه‌ردا كرایه‌وه. له 17ی ته‌مووز له‌ماڵه‌وه به‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوی، گوێی له په‌یامی وازهێنانه‌كه‌ی خۆی ده‌گرته‌وه.