ماوەی لێدانی لەزگەو لۆگۆی تاكسی درێژدەكرێتەوە
  2021-07-31       339       

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرایكرد، ماوەی لێدانی لەزگەو لۆگۆی تاكسی كە بڕیاربو سبەی یەكشەممە كۆتایی بێت، درێژدەكرێتەوە.

ئاوێنە: فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، رونكردنەوەیەكی كورتی سەبارەت بەو هەواڵانە بڵاوكردەوە كە لە هەندێك لە سایت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەبارەت بە ماوەی لێدانی لەزگەو لۆگۆی تاكسی بڵاوكراونەتەوە.

فازڵ حاجی وتویەتی"ماوەی لێدانی لەزگەو لۆگۆی تاکسی درێژ دەکرێتەوە، لە سبەینێوە کەس سزانادرێت وەکو لەهەندێک سایت و پەیج هەوڵدەدەن خەڵک مشەوەش بکەن."

فازڵ حاكی لەبارەی ئەو ماوەی درێژكردنەوەكە زانیاری زیاتری رانەگەیاندوە.

پێشتر ماوەی لێدانی لەزگەو لۆگۆی تاكسی تا رۆژی 1ی 8ی 2021 درێژكرابوەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×