2021-07-31   213     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ده‌ستگیركردنی 2 (دو) كه‌سی به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناو شاری هه‌ولێر راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، 10 (ده) كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 12:40 خوله‌كی شه‌وی 22 له‌سه‌ر 21ی ئه‌م مانگه دوای چاودێری و به‌دواداچونێكی ورد له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سۆران توانرا له‌ناو شاری هه‌ولێر ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی 10 (ده) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری "تلیاك" له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی 2 (دو) تۆمه‌تبار كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و دانیشتوی هه‌رێمی كوردستانن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه به‌پێی مادده 25 له‌یاسای مادده‌هۆشبه‌ره‌كان بۆ 2 (دو) تۆمه‌تباره‌كه كراوه‌ته‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كران.