ئاسۆ حەوێزی: دۆخی هەرێمی كوردستان لە مەترسیدایە
  2021-08-05       504       

ئاسۆ حەوێزی وتەبیژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت، دۆخی هەرێمی كوردستان لە مەترسیدایە و لە هێڵی سور نزیكین و ئەوانەی رۆژانە پشكنین ئەنجام دەدەن 25%یان توشبووی كۆرۆنان.

ئاوێنه‌: ئاسۆ حەوێزی بە میدیای فەرمی یەكێتی وتووە، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی 25%ی ئەو هاوڵاتیانەی رۆژانە پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام دەدەن تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، ئەمەش مەترسییەكی جدییە و پێویستە هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن.

ئەوەشی رونكردووەتەوە، دۆخی هەرێمی كوردستان لەبەردەم مەترسیدایە و لە هێڵی سور نزیك بووینەتەوە، بە مەبەستی زووتر پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتیانیش ئێستا رۆژانە لە 120 ناوەند و بنكەی تەندروستی رۆژانە ڤاكسینە دەدرێت لە هاوڵاتیان.

بەهۆی نەوەی دەلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ژمارەی توشبووانی پەتاكە لە هەرێمی كوردستان بە رێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و رۆژانە سەروو 3 هەزار توشبوو تۆمار دەكرێن، وەزارەتی تەندروستیش بەردەوام داوا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزیبن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×