هێزێکی تایبەتی هاوپەیمانان لەعێراق کشایەوە
  2021-08-07       530       

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لەعێراق و سوریا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە هێزی تایبەتی وەڵامدانەوەی خێرا ناسراو بە OTH کەهێزێکی ئاسمانیی بوو بۆ پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش،  لەعێراق کشایەوە و گەڕایەوە بۆ بنکەی سەرەکی خۆی لەکوەیت.

ئاوێنه‌: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لەعێراق و سوریا لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستا  و هەڵسەنگاندنی پێویستی مانەوەی هێزەکانی  OTH دوای تەواوکردنی ئەرکەکانیان، بڕیاردراوە ئەو هێزانە بگەڕێنەوە بۆ بنکەکانی خۆیان لەکوەیت.

ئەوەش هاتووە، ئەو هێزە پێکهاتبوو لە دوو فڕۆکەی جۆری CH-47 و  Chinook و هێزێک کەماوەی 24 کاتژمێر بۆ راپەڕاندنی ئەرکی کورتخایەن لەئامادەباشی دابوون، ئەو هێزە ئەرکیان پشتیوانی هێزە شەڕکەرەکانی عێراق بووە لەکاتی ئۆپەراسیۆنکانی دژی داعش، ئەویش لەرێگەی پاراستنی هێزەکان لەئاسمانەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×