وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ئاستەنگی دروستکردن بۆ پڕۆژەکانی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
  2021-08-15       1678       
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاشکرای کرد، ئاستەنگێک دروست دەکرێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوەندی بانکی سلێمانی ئاستەنگ دروست دەکرێت بۆ ئەوەی بەڵێندەران پێشینەکانی خۆیان وەرنەگرن و پڕۆژەکان پەکیان بکەوێت، دەشڵێت، چیتر ئەوە قبوڵ ناکەن.   

ئاوێنه‌: دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن  لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "نایشارینەوە نیگەرانم لەوەی کە وەک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژیمان هەیە وەک دووسایدی ڕێگای نێوان پارێزگاکان، بەسوپاسەوە بۆ ئەو بەڵێندەرانەی پڕۆژەکان کە دوای ئەوەی رامانسپاردن بەردەوام بوون لەکارکردن، بەڵام بەداخەوە ئاستەنگێک دروست دەکرێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ناوەندی بانکی سلێمانی بۆ ئەوەی وەک پێویست بەڵێندەران پێشینەکانی خۆیان وەرنەگرن، لەکاتێکدا رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایشیان هەیە."   

ئاماژەی بەوەشکرد، "من لێرەوە داواکارم بەزوترین کات ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێن و بەڵێندەران پێشینەکانیان وەربگرن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان."   

جەختیشکردەوە، " بۆیە ئەم پەیامەم بە ئێوەش گەیاند، چونکە چیتر ئەمە مایەی قبوڵ نییە و پێویستە بەڵێندەران پێشینەکانیان وەربگرن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان بەباشترین شێوە، چونکە ئێمە پلانمان وەها داناوە کە لە کۆتایی ساڵی داهاتو رێگا دوسایدییەکانی نێوان پارێزگاکان تەواو بکەین."  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×