موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە وتەیەكدا رایگەیاند، بەرژەوەندی لەوەدایە بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكەین كە بڕیارە رۆژی 10ی 10ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
ئاوێنە: موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، دوای ئەوەی لەناوەڕاستی مانگی
رابردو كشانەوەی لە هەڵبژاردنەكان راگەیاندبو، ئەمڕۆ هەینی، لە وتەیەكدا وتی، بە
ئیرادەی تەواوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكەین.
هەروەها ئەوەشی وت، هەندێك لە لایەنە سیاسییەكان كە داوایان لێكردبو
بەشداریی هەڵبژاردن بكات، وەرەقەیەكی چاكسازییان پێشكەش كردوەو وتیشی، وەرەقەكە
بەپێی خواستی ئێمە بوە.
وتیشی"هەندێک کەس گرەویان لەسەر ئەوە دەکرد کە ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە
بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن، بەڵام بە خەڵک دەڵێم کە پێکەوە هەمومان بەشداریی هەڵبژاردن
دەکەین."