2021-09-14   709     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ڕۆژھه‌ڵات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه چه‌ند جارێك و له‌چه‌ند ماڵێكدا خه‌ڵكی بێهۆشكردوه و ئاڵتونی دزیوه.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی سلێمانی، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن ھاوڵاتییه‌كه‌وه كه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بێھۆشكراوه و دواتر ئاڵتونه‌كانی دزراوه، ھێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ج، خ، ت) له‌دایكبوی 1970 ده‌ستگیر بكه‌ن و له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه كه چه‌ندجارێك و له‌چه‌ند ماڵێكدا ئاڵتونی دزیبو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو به‌ناوی یارمه‌تیدان و ھاوكارییه‌وه خۆی له‌و ئافره‌تانه نزیككردوه‌ته‌وه كه به‌ته‌نھا ژیاون، دواتر خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ی بێھۆشكردوه‌و ئاڵتونه‌كانیانی زیوه".
پۆلیسی سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد، "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".