بەهۆی گۆڕینی دادوەر پرۆسەی دادگاییکردنی به‌ده‌ل به‌رواری و ئومێد بەرۆشكی دواخرا
  2021-09-15       603       

ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکەی دادگا لەسەر دۆسیەی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی بەڕێوەچێت، لەدانیشتنی پێشوتری دادگادا بەهۆی گۆڕینی دادوەر پرۆسەی دادگاییکردنەکە دواخرا و ئەمڕۆ دادوەری نوێ پرۆسەکە بەڕێوەدەبات.

ئاوێنه: ، وەک پارێزەری سزادراوانی بادینان باوەڕیانوایە ئەمڕۆش  پرۆسەی دادگاییکردنەکە جارێکی دیکە دوادەخرێت، بۆیە ئەوان داوا دەکەن هەرچۆنێک بێت دۆسیەکە ببینرێت.

هەریەكە لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی بە ماددەی 1/ یەكەم لە یاسای ژمارە 23ی ساڵی 2003 دادگاییدەكرێن، ئەو تۆمەتەی پێی دادگاییدەكرێن، تێكدانی ئارامیی هەرێمی كوردستانە.

پارێزەرانی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دەڵێن، "ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی نیە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تاوانبار بکات، هەروەها شایەتحاڵەکان ئاگایان لەو ئیفادەیە نەبوە کە بەناویانەوە دراوە".

رۆژی 15ی ئایاری 2020 و رۆژێک پێش گردبونەوەی ژمارەیەک مامۆستای دهۆک لە پارکی ئازادی لە دژی دواکەوتنی موچەکانیان، مامۆستا بەدەل بەروارى، کە یەکێک بو لە رێکخەرانى سەرەکیى گردبونەوەکە، لەلایەن پۆلیسى دهۆکەوە دەستگیرکرا.

هەرچەندە بەدەل بەرواری یەکێک بو لەو 14 کەسەی، کە دەبوایە لە کۆتایی مانگی ئایاری ساڵی رابردو ئازادبکرێت، بەڵام بە بڕیاری دادوەر بە تۆمەتی هاندان زیندانیکرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×