وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی موچەی راگەیاند
  2021-09-23       637       
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و موچەی وەزارەتی تەندروستی بە رێژەی 100% دابەش دەکرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە (25ی ئەیلول) موچەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ وەزارەتی تەندروستی بە ڕێژەی 100% دابەش دەکرێت.

21ی ئەم مانگە، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەولەویەتی حکومەت دابەشکردنی موچە بوە، هەرکاتێک 200 ملیار دینارەکە گەیشت بە رێژەی 100% موچە دابەش دەکەین".

25ی (تەموز/7)ی ئەمساڵ مەسرور بارزانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هەرکاتێك بودجەی بەردەستی ئێمە بەشی ئەوە بکات، کە موچە وەک خۆی بەبێ لێبڕین دابەش بکەین، ئێمە پابەندی ئەو بەڵێنە دەبین و هیوادارین بتوانین لە ئایندەدا هەمیشە موچە وەکو خۆی دابەش بکەین".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×