ئاماری نوێی كۆرۆنا لەعێراق: زۆترین توشبون و مردن لە پارێزگای سلێمانی بوە
  2021-09-23       716       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 953 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 44 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترین توشبون و مردن لە پارێزگای سلێمانی بوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 25 هەزارو 195 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 953 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە زۆترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون و ژمارەیان 672 توشبو بوە.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بون لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك كە پێنج هەزارو 335 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 44 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون و ژمارەیان نۆ گیان لەدەستدان بوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×