ئەمڕۆ 28ی ئەیلول رۆژی جیهانی مافی دەسكەوتنی زانیارییە
  2021-09-28       374       
• هەندێ زانیاری بۆ میدیاكان:
• لە خالی (19) ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤدا هاتووە" هەموو كەسێك مافی هەیە بە ئازادی بیر و رای خۆی دەربڕێت. ئەم مافە ئاماژە بەوە دەكات كە هەموو كەسێك بە بێ ترس و دڵەڕاوكێ بڕوای تایبەت بە خۆی هەبێت لە بەدەستهینانی زانیاریی و بیرو را و بڵاوكردنەوەیان بەئازادی دەستی بە ئامرازەكانی پێویست رابگات".

• • لە دەستوری زیاتر لە 90 وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەكگرتووەكان، مافی زانیاری وەك مافی بنەڕەتی هاوڵاتیانیان دانراوە، وڵاتی سوید یەكەم وڵاتە بەر لە (243) ساڵ واتە لە ساڵی (1776) مافی بە هاوڵاتیانی خۆی داوە دەستیان بگاتە زانیاری گشتی و بەڵگەنامەی رەسمی.

• • 28ی ئەیلول 2002 لە (سۆفیا) ی پایتەختی بولگاریا بە بۆنەی دامەزراندنی تۆڕی نێودەوڵەتی زانیاری (FOIA) كە دەیان رێكخراوی جیهانی داكۆكیكاری ئازادی زانیاری بوون بە ئەندامی ئەو تۆڕە، ئەو رۆژە وەك رۆژی جیهانی گەیشتن بە سەرچاوەكانی زانیاری دەستنیشانكرا.

• • یاسای ژمارە 11 مافی دەسكەوتنی زانیاری لە دانیشتنی ژمارە (28) ی 5ی حوزەیرانی ساڵی 2013 پەرلەمانی كوردستان دەرچووە، لە22 ماددە پێكهاتووە. ئامانجی یاساكە تواناداركردن و ئاسانكاریكردن بۆ هاوڵاتیانی هەرێم كە پاراكتیزی مافی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری بكەن كە لە لایەن دامودەزگای گشتی و تایبەتەكاندا هەیە. 

هەروەها پشتگیركردنی پرەنسیپەكانی شەفافیەت و بەشداری كارا بۆ چەسپاندنی پرۆسەی دیموكراسی و دابینكردنی كەشێكی لەبارتر بۆ ئازادی رادەربڕین و پەخش و بڵاوكردنەوە. لە مادەی (25) لە یاسای ژمارە(11)ی ساڵی 2013 یاسای مافی دەستكەتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان، ئاماژە بۆ ئەوە كراوە " پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران و بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافەكان مرۆڤ رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێكردنی حوكمەكانی ئەم یاسایە دەربكات".

• • لە مانگی تەموزی 2016 بە مەبەستی جێبەجێكردنی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری و دەركردنی رێنماییەكان بۆ ئەم مەبەستە، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەگەڵ سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوە.

• • لە كۆبونەوەی رۆژی سێ شەممە 11ی تشرینی یەكەمی 2016، ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كورستان بڕیاردرا رێنمایی ژمار 11ی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری پەسەند بكرێت.

• • رۆژی 10ی تەمووزی 2019 پەرلەمانی كوردستان متمانەی بەخشی بە تیمی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.سەرۆك وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتی پێشكەشكردنی هێڵە گشتییەكانی بەرنامەی كابینەكەیدا و بەتایبەتی لە تەوەری تایبەت بە "ئازادی و دیموكراسی و پێكەوەژیان" لە خاڵی دووهەمدا هاتووە كە "پێداگری لە سەر چەسپاندن و بەهێزكردنی بنەما دیموكراسییەكان و ئازادیی و یەكسانی و دەستخستنی زانیاری بە پێی یاسا بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دەكەینەوە".

سه‌نته‌ری‌ میترۆ

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×