تا ئێستا 70 کەس لە گەڕەکە کوردییەکانی کەرکوک له‌لایه‌ن لیوای 61ی عێراق دەستگیرکراون
  2021-10-13       423       

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری کەرکوک رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوەوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی کورد لە گەڕەکی شۆڕیجەی شارەکە لەلایەن لیوای 61ی عێراقەوە دەستگیرکراون، بەپێی وتەی سەرچاوەیەکیش دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە هاتوە لە شەوی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا لەبەردەم بارەی پارتی لە کەرکوک تەقە کراوە و بەهۆیەوە سێ پۆلیس برینداربون.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری کەرکوک ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوەوە تا ئێستا نزیکەی 70 کەس لە گەڕەکە کوردییەکانی شاری کەرکوک دەستگیرکراون، بەتایبەتی لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

هاوکات شاهێدحاڵێک لە گەڕەکی شۆڕیجەی شاری کەرکوک بە خەندان-ی راگەیاند، "شەوی 11ی ئەم مانگە، بەشێک لە لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاهەنگیان گێڕاوە بەبۆنەی سەرکەوتنی حزبەکەیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، بەڵام لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و لایەنگرانی پارتی گرژیی دروستبوەو هێزە ئەمنیەکان و 10 کەسیان دەستگیرکردوە و دوای لێکۆڵینەوە بە کەفالەت ئازادکراون".

تەقەکراوە و بەهۆیەوە سێ پۆلیس برینداربون و زیانی ماددیش بە ئۆتۆمبێلی ژمارەیەک هاوڵاتی دیکە کەوتوە، دواتریش لیوای 61 رەشبیگیری لە گەڕەکە کوردییەکان دەستپێکردوە 
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە شەوی 11ی مانگدا دوای ئەوەی ئەنجامە بەراییەکان راگەیەندراون، لەبەردەم بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان تەقەکراوە و بەهۆیەوە سێ پۆلیس برینداربون و زیانی ماددیش بە ئۆتۆمبێلی ژمارەیەک هاوڵاتی دیکە کەوتوە، دواتریش لیوای 61 رەشبیگیری لە گەڕەکە کوردییەکان دەستپێکردوە و بەشێک لەوانەی دەستگیرکراون بە کەفالەت ئازادکراون.

تا ئێستا زیاتر لە 36 کەس  لە زیندانی بنکەی پۆلیسی ئازادین و تا ئێستاش ئازادنەکراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×