هێزی كۆماندۆ لەبارەی دۆخی كەركوكەوە: لە ئامادەباشیداین و چاوەڕوانی فەرمانین
  2021-10-13       1005       
هێزی كۆماندۆی سەر بە هێزەكانی 70، هێرشكردنە سەر كوردانی شاری كەركوك ئیدانە دەكات، دەڵێت، “لە ئامادەباشیدان و چاوەڕێی فەرمانن”.

ئاوێنە: هێزی كۆماندۆ لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشی هێزە عێراقییەكان بۆسەر كوردانی كەركوك بڵاوكردووەتەوە، نووسیویەتی، “هێرشکردنە سەر خەڵکی شاری کەرکوک لەلایەن هێزەکانی حکومەتی عێراق ئیدانە دەکەین و خۆمان بە خاوەنی خەڵکی کەرکوک دەزانین”.

هێزی كۆماندۆی كوردستان دووپاتیشیكردووەتەوە، “سەرجەم هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە ئامادەباشیدایە، چاوەڕوانی فەرمانین”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×