کۆمیسیۆن دوایین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی بڵاوکردەوە
  2021-10-17       793       

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سوورن لەسەر بێگەردیی هەڵبژاردن و ئەو ئەنجامانەی راگەیێنراون بەراین و دەکرێت تانەیان لێبدرێت.
 
ئاوێنه‌: بەپێی ئەنجامەکان کە ئەمشەو 17-10-2021 بڵاوکرایەوە، لە بازنەی 1ی پارێزگای هەولێر کە چوار کورسییە و یەکێک لە کورسییەکان بۆ کۆتای ئافرتان دەبێت، دەنگەکان بەمشێوەیەن:
 
نەهرۆ مەحموود- پارتی: 44928 دەنگ
سیپان عەزیز- پارتی: 37099دەنگ
محەممەد سدیق- پارتی: 33656 دەنگ
جوان عەبدوڵڵا عومەر (پارتی - هەولێر) 12843 دەنگ 
*فەیسەڵ کەریم خان دەرنەچووە، 27604 دەنگی هێناوە، بەڵام جوان بە کۆتا دەرچووە
 
بەپێی ئەنجامەکان، لە بازنەی دووی پارێزگای هەولێر کە چوار کورسییە و یەکێک لە کورسییەکان بۆ کۆتای ئافرتان دەبێت، دەنگەکان بەمشێوەیەن:
 
خدر عەلی مەنتک (پارتی – هەولێر) 25373 دەنگ
وەزیرە ئەحمەد (نەوەی نوێ – هەولێر)  24626 دەنگ
ئامانج مەحموود هەرکی (پارتی – هەولێر) 23632 دەنگ
کوردۆ عومەر (یەکێتی – هەولێر) 18370 دەنگ
 
بازنەی 3
 
رێبوار هادی (پارتی – هەولێر): 23093 دەنگ
ڤیان عەبدولعەزیز (نەوەی نوێ – هەولێر) 14168 دەنگ
لەیلا ئەکرەم سەعید (پارتی – هەولێر) 9306 دەنگ
 
بازنەی 4
 
محەممەد ئیسماعیل (نەوەی نوێ) 24217 دەنگ
مەریوان قەرەنی (پارتی – هەولێر) 20384 دەنگ
سەباح سوبحی (پارتی – هەولێر)  : 16962 دەنگ
نەهلە قادر (پارتی – هەولێر) 13872 دەنگ
 
 
کۆمیسیۆن ئەنجامی دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە
 
بەپێی ئەنجامەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، لە پارێزگای سلێمانی ئەم بەربژێرانە زۆرترین دەنگیان هێناوە و بەشێکیشیان بە کورسیی کۆتای ئافرەتان دەبنە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
 
بازنەی یەک: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، ناوەندەکانی 1 و 2 و 3 و 4 و 5 لە سەنتەری شار – ناوەندی شارباژێر 1 – ناوەندەکانی شارباژێری نوێ:
 
رێبوار ئەوڕەحمان (نەوەی نوێ – سلێمانی) 18640 دەنگ
یادگار مەحموود (پارتی – سلێمانی) 9477 دەنگ
نەرمین مەعرووف (یەکێتی – سلێمانی) 8433 دەنگ
دارا حەمە ئەحمەد (یەکگرتوو – سلێمانی) 8157 دەنگ
 
بازنەی دوو: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، ناوەندەکانی 6 و 7 و 8 و 9 و 10 و 11 لە سەنتەری شار – بازیان - قەرەداخ
 
بەدریە ئیبراهیم رەشید (نەوەی نوێ – سلێمانی) 25022 دەنگ
بڕیار رەشید (یەکێتی – سلێمانی) 14780 دەنگ
ئاسۆ فەرەیدوون (یەکێتی – سلێمانی) 11765 دەنگ
 
بازنەی سێ: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، هەڵەبجەی نوێ – هەڵەبجەی شەهید – وارماوە – پێنجوێن – سەید سادق – ناوەندی شارباژێر 2
 
چرۆ حەمەشەریف (یەکێتی – هەڵەبجە) 15952 دەنگ
موسەننا ئەمین (یەکگرتوو – هەڵەبجە) 14719 دەنگ
ئاریان عەزیز ئەحمەد (نەوەی نوی – هەڵەبجە) 12082 دەنگ
 
بازنەی چوار: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، دووکان – چوارقوڕنە – حاجیاوا – رانیە – بێتواتە – قەڵادزێ
 
سروە عەبدولواحید (نەوەی نوێ – سلێمانی) 28987 دەنگ
سۆران عومەر سەعید (کۆمەڵ – سلێمانی) 25116 دەنگ
غەریب ئەحمەد مستەفا (یەکێتی – سلێمانی) 19714 دەنگ
بەدریە حوسێن عەزیز، هاوپەیمانی کوردستان: 17307 دەنگ 
 
بازنەی پێنج: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، دەربەندیخان – کەلار – سموود – کفری – شۆڕش - سەنگاو – چەمچەماڵ
 
مەوفەق حوسێن قادر (نەوەی نوێ – گەرمیان) 21587 دەنگ
شوان محەممەد روستەم (پارتی – گەرمیان) 9521 دەنگ
سروە محەممەد رەشید (یەکێتی – گەرمیان) 7851 دەنگ
کاروان عەلی یاروەیس (یەکێتی - گەرمیان) 7504 دەنگ
 
پارێزگای هەڵەبجە سەر بە بازنەی سێی پارێزگای سلێمانییە کە سێ کورسیی پەرلەمانی عێراقی بۆ دابینکراوە و یەکێکیان بۆ کۆتای ئافرەتان دەبێت. ئەو بازنەیەی پارێزگای سلێمانی ئەم شار و ناوچانە دەگرێتەوە: هەڵەبجەی شەهید، هەڵەبجەی نوێ، وارماوە، پێنجوێن و سەیدسادق.
 
 کۆمیسیۆن ئەنجامی دەنگەکانی دهۆک بڵاودەکاتەوە
 
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دەنگەکانی پارێزگای دهۆک بەمشێوەیەن:
 
بازنەی 1 دهۆک:
 
جەمال ئەحمەد کۆچەر (یەکگرتوو – دهۆک) 56702 دەنگ
خالید سەلیم (پارتی – دهۆک) 29083 دەنگ
خەلیل غازی (پارتی – دهۆک) 26487 دەنگ
 ئەڤین سەلیم (پارتی – دهۆک) 19265 دەنگ
 
بازنەی 2 دهۆک:
 
سەگڤان یوسف (پارتی – دهۆک) 28003دەنگ
عومەر ساڵح کۆچەر (یەکگرتوو – دهۆک) 24442 دەنگ
زۆزان عەلی (پارتی – دهۆک) 21457 دەنگ 
 
بازنەی 3 دهۆک:
 
مەوفەق شەهاب (پارتی – دهۆک) 29990 دەنگ
چیای تەیموور (پارتی – دهۆک) 25846 دەنگ
ئیمان عەبدولڕەزاق (یەکێتی – دهۆک) 18695 دەنگ
ڤیان سەبری (پارتی – دهۆک) 18502
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×