2021-10-19   380     
تیمی کوردستانی عێراقی ڕێكخراوی cpt ئاشكرای دهكات كه پڕۆسەی دادگاییکردنی "بەدەل بەرواری و ئومێد بەروشکی، گوێبیستی هیچ بەڵگەیەکی پێشکەشکراو نەبون کە بەشێوەیەک لەشێوەکان بیسەلمێنێت ئهو دو چالاكوانه تێوەگلابن لەهاندانی خەڵک و پلانڕێژیان کردبێت بۆ ئەنجامدانی خۆپێشاندانی توندوتیژانە.
ئاوێنه: تیمی کوردستانی عێراقی ڕێكخراوی cpt لەراگەیەنراوەکەیدا باسی لەوەشردوە، "ئەو بەڵگەیەی کە ئەنجومەنی ئاسایش پێشکەش بە دادگای کرد بریتی بو لە ئاڵوگۆڕی پەیامی دەنگی نێوان بەدەل بەرواری و شێروان شێروانی، بەڵام ناوەڕۆکی پەیامە دەنگیەکە سەلمێنەری ئەوە بو کە بەدەل بەرواری تەنیا خواستی رێکخستنی خۆپێشاندانی ئاشتیانەی هەبوە و داکۆکی لە مافی مرۆڤ کردوە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا".
ئەوەش خراوەتەڕو، " CPT هاوسۆز لە گەڵ زیندانی بادینان و خانەوادەکانیاندا دەمێنێتەوە و هاوشان لەگەڵیاندا داوا لە دادگاکان دەکات بۆ هەنگاونانی زیاتر بەمەبەستی دڵنیایی دان لە پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا".
ئهمڕۆ دادگاییكردنی ههریهكه لهئومێد بهرۆشكیو بهدهل بهرواری چالاكوانی خۆپیشاندانهكانی بادینان بهڕێوهچو، دوای گۆڕینی ئهو مادهیهی پێی تۆمهتباركرابون، دادگا بڕیاریدا بهزیندانیكردنیان بۆ ماوهی ساڵێك، بهڵام بههۆی بهسهربردنی ئهو ماوهیهی لهزیندان بون، دادگا بڕیاریدا ئازادبكرێن.