فەرماندەیەكی فەیلەقی قودسی ئێران لە سوریا کوژرا
  2021-10-23       586       

لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا سەرکردەیەکی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران کوژرا.

ئاوێنه‌: ئاژانسە هەواڵییەکان ئاشکرایدەکەن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش بە ماتۆڕسکیل هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و جگە لە کوژرانی فەرماندەكەیان، سێ ئەندامی لیواکە بریندار بوون.

سوپای قودسی سوپای پاسداران چەندین ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سوریایان کۆنترۆڵکردووە و ناوچەکەش بەهۆی فراوانی و چۆڵییەوە چالاکیی داعشی تێدا ماوە.

چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریایان کۆنترۆڵکردووە و ئیسرائیلیش نیگەرانە لە بوونی ئەو چەکدارانە لەو ناوچەیە، بەتایبەت دوای ئەوەی ناوچەکە بە ناوەندی گواستنەوەی زەمینیی هاوکاریی سەربازیی ئێران دادەنرێت بۆ سوریا و لوبنان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×