هه‌ڵه‌بجه‌... لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا پێنج هاووڵاتی به‌ كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
  2021-10-23       527       
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا لە هەڵەبجە، لە بارەی زیادبوونی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات ئاشکرایکرد کە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا پێنج هاووڵاتی لەنەخۆشخانەی وەفا گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنه‌: د. شوان عومەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا لە هەڵەبجە  ڕاگەیاندوه‌: "پارێزگای هەڵەبجەش بەدوور نییە لەو شەپۆلە توندەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە رووی لەهەرێمی كوردستان كردووە و ئاماری داخڵبوون و تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئاستێكی بەرزدایە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردووشدا پێنج هاووڵاتی لەنەخۆشخانەی وەفا گیانیان لەدەستداوە".

ڕوونیشیكردەوە: "ئێستا لەناو نەخۆشخانەی وەفا، 20 نەخۆش داخڵبوون و شەش نەخۆشیان لە ژێر ئامێری هەناسەداندان، تەواوی ئەو نەخۆشانەی كە لەناو نەخۆشخانەكە داخڵبوون هیچیان باری تەندروستیان جێگیر نییە".

داواشی لە دانیشتوانی پارێزگاکە كرد كە خۆپارێزی بكەن، چونكە تەنها بەخۆپارێزی بەكارهێنانی ماسك و وەرگرتنی ڤاكسین و دووربوون لە هەموو بۆنەو جێگا قەرەباڵغەكان و پابەندی پاك ڕاگرتنی دەستەكان، دەتوانین ڕێگربین لەتووشبوون و مەرگی ئازیزانمان بکەین.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×