2021-10-26   1681     
كاربەدەستێك لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا پێنتاگۆن ئاشكرایكرد ئێران پلانی هێرشەكەی سەر بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی لە رۆژئاوای كوردستان داناوە لە هەفتەی رابردوودا.
ئاوێنە: ئەو كاربەدەستە بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشێتدپرێس رایگەیاند، هێرشەكەی سەر بنكە ئەمریكاییەكە لەلایەن فڕۆكە ئێرانییەكانەوە ئەنجامدراوە.
روونیشیكردەوە 5 فڕۆكەی ئێرانی بێ فڕۆكەوان بەشداری هێرشەكەیان كردووە بۆ سەر بنكە ئەمریكاییەكە.
سەرچاوە تایبەتەكان بۆ ئاژانسی سپۆتنیكی رووسیاییان ئاشكراكردووە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردووەتەسەر بنكە ئەمریكاییەكە لە خۆرهەڵاتی سووریادا.
سەرچاوەكان دەڵێن: چوار مووشەك لەلایەن فڕۆكەكانەوە ئاڕاستەی بنكە ئەمریكاییە لە سنووری سووریا و عێراق و ئوردن كراوە.