2021-10-26   626     
پۆلیسی پۆڵندا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، قاچاغچییه‌كیان ده‌ستگیركردوه كه 37 (سی و حه‌وت) كۆچبه‌ری عێراقی بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا گواستوه‌ته‌وه.
ئاوێنە: له‌راپۆرتێكدا پێگه‌ی "Ukrinform" بڵاویكردوه‌ته‌وه، پۆلیسی پۆڵندا له ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گرتوه كه 41 (چل و یه‌ك) كۆچبه‌ری نایاسایی تێدا بوه، 37 (سی و حه‌وت) كۆچبه‌ریان هاوڵاتی عێراقی و 4 (چوار) كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی توركیا بون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئۆكرانیایه، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش 20 پیاو و 6 (شه‌ش) ژن و 15 (پازده) منداڵن، كه هه‌ندێكیان پێویستیان به پشكنینی پزیشكی هه‌یه، له‌ئێستاشدا شۆفێره‌كه و سه‌رجه‌م كۆچبه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.
له سه‌ره‌تای مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ،، حكومه‌تی پۆڵندا رێكاری توندی له‌سه‌ر سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی بیلاڕوسیا گرته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له كۆچی به‌لێشاوی كۆچبه‌ران، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانی پۆڵندا یاسایه‌كی تایبه‌تی ده‌ركرد، بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ستێكی مۆدێرن له سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بیلاروسیا، ڕوسیا و ئۆكرانیا.