2021-10-26   392     
به‌پێی ئاماری ڕۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تایبه‌ت به‌كۆرۆنا، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا هه‌زارو 537 توشبو تۆماركراوه‌و 31 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا له‌عێراق 23 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ئاوێنه: له‌ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراقدا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و ورۆژی ڕابردودا، توشبوونی هه‌زارو 537 كه‌سی دیكه به‌په‌تاكه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌و زۆرترین ژماره‌ی توشبونی ئه‌مڕۆش له شاری هه‌ولێر تۆماركراوه كه بریتییه له 433 حاڵه‌ت.
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 31 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و شاری سلێمانی به‌مردنی 11 كه‌س له‌ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌وه‌یه‌و 2 هه‌زارو 409 حاڵه‌تی چاكبونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندرا.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق توشی په‌تاكه بون، ژماره‌یان گه‌یشته 2 ملیۆن و 49 هه‌زار و 240 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 23 هه‌زار و 24 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 991 هه‌زار و 575 كه‌سیش به رێژه‌ی 97.2% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 34 هه‌زار و 641 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 215 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 5 ملیۆن و 679 هه‌زار و 119 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.