شاندی ئێران بۆ گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی گەیشتە برۆکسل
  2021-10-27       281       
شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەرۆکایەتیی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، عەلی باقری گەیشتە برۆکسل، وەک هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان وڵاتانی ئەوروپا و ئێران سەبارەد بۆ دۆسیەی ئەتۆمی.

ئاوێنە: بڕیارە عەلی باقری نوێنەری شاندی ئێران و ئینیرکی مۆرا نوێنەری وڵاتانی ئەوروپا دیدارێک ئەنجامبدەن بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا.

پیتەر ستانۆ نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، “بڕیارنییە شاندەکە هیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ جۆزێف بۆرێڵ ئەنجامبدات” وەک ڕێکخەری دانوستانەکانی نێوان ئێران و گەورە وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا دانوستانەکانی ڤیەننا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی 2015 لەنێوان وڵاتانی ئەوروپا و ئێران دەستیپێکرد، کە بەر لە سێ ساڵ دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی ئەمریکای لە ڕێککەوتنەکەدا و سزاکانی بۆ سەر ئێران گەڕاندەوە.

لەدوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئێران گفتوگۆکانی ڤیەننا ڕاگیران، لەگەڵ ئەوەشدا هەریەکە لە ئەمریکا ئێران و وڵاتانی ئەوروپا بەبەردەوامی باس لە گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکانی ڤیەننا دەکەن، پێشتریش ئێران ڕایگەیاند گفتوگۆکان لەماوەیەکی نزیکدا دەستپێدەکەنەوە بەبێئەوەی کاتەکەی دیاریبکات.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×