دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا روی لە دابەزین كردبو، ئەمڕۆ شەممە، نرخی
نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا روی لە بەرزبونەوە كردەوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ
شەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (82) دۆلار و
(35) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس)
بە (81) دۆلار و (17) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
چەند رۆژێکە نرخى نەوت روى لە دابەزینە، بەشێوەیەک نرخەکەى لە (86) دۆرەوە دابەزی
بو بۆ (80) دۆلار.