2021-11-06   1062     
تۆڕی کۆمەڵایەتیی وەتسئەپ خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی تاقیكردەوە كە بەکارهێنانی دەتوانێت بۆ ماوەی 14 ڕۆژ خزمه‌تگوزارییه‌کانی بەكاربهێنێت به‌بێ بونی ئینته‌رنێت.
ئاوێنه: ماڵپەڕی “gsmarena”ی تایبەت بە بواری تەکنەلۆژیا بڵاویكردەوە، لە ئاپە نوێیەكەی وەتسئەپدا به كارهێنەرانی ئاپڵیكه‌یشنەكە ده‌توانن سود لە خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ وه‌ربگرن، بەناردنی نامە و پەیوەندیی بەبێ به‌كارهێنانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت.
ڕوونیشیكردووەتەوە، كۆمپانیای مێتا ماوەی چه‌ند مانگێكە كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئەو خزمەتگوزارییە نوێیە دەكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی بتوانن به‌كاری بهێنن.
هەر بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە، به‌كارهێنه‌رانی وەتسئەپ ده‌توانن سود له‌و خزمه‌تگوزارییه وه‌ربگرن، به‌مه‌رجێك ئامێره‌كانیان ڤێرژنی نوێی وەتسئاپی لەسەربێت.