2021-11-09   694     
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا به‌پێویستی ده‌زانێت كه كۆمیسیارێتی ئه‌وروپا رێگری بكات له‌چونی كۆچبه‌ران بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا. گه‌وره به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش داوا ده‌كات به‌په‌له هێزێكی گه‌وره ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا بكرێت بۆ یارمه‌تیدانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌و رێگرییكردن له‌كۆچبه‌ران.
ئاوێنه: هورست زیهوڤه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، پۆڵه‌نداو ئه‌ڵمانیا ناتوانن به‌ته‌نیا روبه‌ڕوی كێشه‌ی كۆچبه‌ران ببنه‌وه‌و پێویسته كۆمیسیارێتی ئه‌وروپا رێگری بكات له هاتنی په‌نابه‌ران.
ئه‌و وه‌زیره‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای له‌كۆمیسیارێتی ئه‌وروپا كرد، سنورێك بۆ كۆچبه‌ران‌و هاتنیان له‌بێلاڕوسه‌وه بۆ پۆڵه‌ندا دابنێت.
زیهۆڤه‌ر، به‌رۆژنامه‌ی "بێڵد"ی ئه‌ڵمانی راگه‌یاندووه، ئه‌و كێشه‌یه ده‌بێت برۆكسل هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بدات‌و به‌ته‌نیا به‌یه‌ك دو وڵات ناكرێت.
هاوكات ستیڤان مایه‌ر، گه‌وره به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا به‌رۆژنامه‌ی "بێڵد"ی راگه‌یاندووه، ده‌كرێت به‌په‌له هێزێكی گه‌وره ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا بكرێت بۆ یارمه‌تیدانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌و رێگری له‌كۆچبه‌ران.
چه‌ند ڕۆژێكه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ر كه زۆرینه‌یان كوردن‌و خه‌ڵكی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانن، لەسنورەکانی بیلاروسیاو لیتوانیا گیریان خواردوه‌و ڕیِگه‌یان پێ‌نادرێت بپه‌ڕنه‌وه بۆ وڵاتی پۆڵه‌ندا.